Kalça protezi

پڕۆتێزى سمت چیە؟

بریتیە لە پڕۆسەى تێكچوونى پێكهاتەى سمت بەهۆكارى جیاوازەوە و دانانى دروستكراوى مێتاڵ یان مێتاڵى سیرامیك بۆ سمت. 

 پێكهاتەى سمت بۆ تێكدەچێت؟hip_prosthesis_3 hip_prosthesis_2

لە گەنجەكاندا:

  • پێكهاتەى سمت بەهۆى نەخۆشى زگماكیەوە
  • بەهۆى بوونى ئێنفێكسیۆنى بەشەكانى سمت لەكاتى منداڵیدا
  • نەخۆشى پێرثس
  • دواى شكانى ئێسكى سمت و تێكچونى شێوەى ئێسكەكە
  • نەخۆشى ئۆستیۆنێكرۆز
  • دواى نەخۆشیەكانى ڕۆماتیزم
  • بەهۆى چارەسەرنەكردنى دەرچوونى سمت لەوانەیە بەشەكانى تێكدەچن.

 لە تەمەنى گەورەتر:

  • بەتایبەتى لەدواى 65 ساڵى بەهۆى چوونە تەمەنەوە گەشە دەكات،
  • لە نەخۆشە بەتەمەنەكان بەهۆى پووكانەوەى ئێسك (ئۆستیۆپۆرۆز) و هاتنەكایەى دواى شكانى ئێسكى سمت و لەحاڵەتى تێكچوونى بەشەكانى سمت،
  • بوونە هۆى شكانى پاتۆلۆجیك دواى تومۆرى ئێسك
  • لەوانەیە پڕۆتێزى سمت پێویست بكات بەهۆى نەخۆشیەكانى ڕۆماتیزما.

پڕۆتێزى سمت كەى ئەنجامبدرێ؟

ئەوەى كە پەیوەندى هەیە بە زیانى پاشكۆ2 هۆكارى گرینگ هەیە بۆ ئەنجامدانى پڕۆتێزى سمت.

  • ئەو مەسافەى كە نەخۆش دەیبڕێ بەبێ ئازار كەمتر بێتەوە لە 300 مەتر یان،
  • هەموو ڕۆژێ ئازار شكێن بەكاربێنێ ئەوا كاتى ئەوە هاتووە پڕۆتێزى سمتى بۆ دابنرێ. ئەو نەخۆشانەى كە گەیشتونەتە ئەو ڕادەیەى كە دەبێ ڕۆژانە ئازار شكێن بەكاربهێنن ئەوا لەوانەیە كاریگەرى لەسەر گورچیلە و جگەر دروست بێ. بۆ ئەوەى مەوداى ڕۆشتنى نەخۆش زیادبكرێ و پێویستى بە بەكارهێنانى ئازارشكێن نەبێ ئەوا وا چاكە پڕۆتێزى بۆ دابنرێ.

ئەو پڕۆتێزەى كە پەیوەندى بە شكانى سمتەوە هەیە دەبێ بە زووترین كات ئەنجامبدرێ. بۆ ئەوەى نەخۆش بەزووترینكات هەڵسێتەوە سەر پێ و ژیانى ڕزگاربێ ئەوا ئەمە باشترین ڕێگایە. ئەمەش ئەتوانرێ بەدەستبهێنرێ بە ئەنجادانى پڕۆتێزى سمت.

ئایا پڕۆتێزى سمت بۆ كێ ئەنجامنادرێ؟

  • ئەو نەخۆشانەى كە ئێنفێكسیۆنیان (كێشە یان برین) لەسەر جەستە هەبێ ئەوا پڕۆتێزیان بۆ ئەنجمنادرێ و چاوەڕوانى چاكبوونەوەیان دەكرێ
  • ئەو كەسانەى كە نەخۆشى نۆڕۆلۆجیكیان هەیە كە دەبێتە هۆی نەمانى هاوسەنگى و بەربوونەوە بە بەردەوامى ئەوا پڕۆتێزى سمتیان بۆ ئەنجامنادرێ.

 ئایا ئاڵتارناتیڤى پڕۆتێزى سمت هەیە؟

ئەو نەخۆشانەى كە پێكهاتەى سمتیان تێكچووە و كێشەیان هەیە لەكاتى ڕۆیشتن و ئازارى زۆریان هەیە ئەوادەتوانن جگە لە پڕۆتێز نەشتەرگەرى سڕكردنى پێكهاتە ئەنجامبدەن. نەشتەرگەرى سڕكردنى پێكهاتە پێشنیاركراوە بۆ ئەو كەسانەى كارى قورس دەكەن. بەڵام ئەگەر هەردوو لاى سمتى گرفتى بۆ دروست بووبێ ئەوا ئەنجامدانى كارى سڕكردن بۆ هەردوولا گرفتدارە. لە ڕۆژگارى هەمڕۆدا سڕكردنى سمت تا دێ كەمدەبێتەوە بەهۆى سنوورداركردنhip_prosthesis_7ى جووڵەوە لەلایەن ئەم جۆرە نەشتەرگەریەوە.hip_prosthesis_5

چ جۆرە پڕۆسەیەكە نەشتەرگەریەكە؟

هەموو جۆرە نەخۆشێك پێویستە بپشكنرێ لە سەریەوە تا پێكانى پێش نەشتەرگەریە بۆ دڵنیابووون لەوەى كە هیچ كێشەیەكى نیە. بۆیە پێش ئەنجامدانى نەشتەرگەرى پشكنینى خوێن و پاشەڕۆ بۆ نەخۆشەكانمان دەكەین و ئینجا ئامادەیان دەكەین بۆ نەشتەرگەرى. ئەو نەخۆشانەى كە دەرمانى خوێن زۆركردن بەكاردێنن ئەوا دەرمانەكایەن دەگۆڕدرێ لەماوەى 5 تا 10 ڕۆژ پێش نەشتەرگەریەكە بۆ ئەو دەرمانانەى كە كاریگەریان كەمترەر (ئەو دەرمانەى كە مۆلیكۆلى كەمە و هیپارینى زۆرە). دواى نەشتەرگەریەكە بەچەند ڕۆژێك دواى نەمانى مەترسى خوێن بەربوون ئەوا نەخۆشەكە ئەتوانێ بگەڕێـەوە بۆ چارەسەرە ڕۆتینەكانى. ئەو نەشتەرگەریانەى كە خوێن لێڕۆیشتنیان تێدا بەدی دەكرێ ئەوا لەوانەیە گواستنەوەى خوێن بۆ نەخۆش پێویستبكات.

نەخۆشە دواى 12 كاتژمێر هەڵدەستێنرێتەوە سەر پێ.hip_prosthesis_6

نەخۆش لەماوەى مانەوەى لە نەخۆشخانە دەڕوێنرێ لەماوەى 2-3 كاتژمێر. ئەم كارە باشترینە بۆ بەرەنگاربوونەوەى هاتنە كایەى ڤێن تڕۆمبۆزۆنى قوڵ. هەروەها نەخۆشەكە دەرزى مۆلیكۆلى كەم و هیپارینى زۆرى لەژێر پێست لێدەدرێ. پاش دەرچوون لە نەخۆشخانە دەرزى دەگۆڕدرێ بۆ حەب. داواى لێدەكرێ حەبى زۆركردنى خوێن بەكاربهێنێ بۆ ماوەى 30 ڕۆژ.

 چ جۆرە كێشەیەك دروست دەبێ لەكات و لەدواى نەشتەرگەرى؟

لەكاتى ئەنجامدانى نەشتەرگەرى پڕۆتێزى سمت خوێن بەربوون – شكانى ئێسك، زوو ووشكبوونەوەى چیمەنتۆ، برینداربوونى دەمار و كێشەى ترى هاوشێوە دێتە ڕێگا. دواى نەشتەرگەریش لەوانەیە كێشە زوو یان تاخیر دروستبێ.

كێشەى زوو: باوترین كێشە، ڤێن تڕۆمبۆزى قوڵ، گرفتى دەرچوونى پڕۆتێز لەشوێنى خۆى هەیە.

كێشەى درەنگ: زوو فراوانبوونى پڕۆتێز. بۆ كەمكردنەوەى ئەم كێشانە ئەتوانرێ ئیحتیاتى پێشوەخت وەربگیرێ بەڵام ناتوانرێ كێەكان نەهیڵدرێ.hip_prosthesis_4

تەمەنى پڕۆتێز بەگشتى لەنێوان 15 بۆ 20 ساڵە. بەڵام پڕۆتێزى وا هەیە كە دەمینێتەوە تا 25 ساڵ. تەمەنى پڕۆتێز بەستراوەتەوە بە تەكنیكى نەشتەرگەرى، جۆرى پڕۆتێزى بەكارهاتوو، ئاكتیڤیتى نەخۆش، جۆرى ئێسك و كێشى نەخۆش.

Written by Prof. Dr. Özgür ÇETİK

1973 yılında Giresun’da doğan Prof. Dr. Özgür ÇETİK, Eğitimini 1995 İstanbul Üniversitesi İstanbul Tıp Fakültesi, 2000 İstanbul Üniversitesi İstanbul Tıp Fakültesi Ortopedi ve Travmatoloji ve 2007 Ege Üniversitesi Tıp Fakültesi doçentliğini tamamlayarak , 2013 Acıbadem Üniversitesi Tıp Fakültesi’nde profesör unvanı almıştır. Dr.Çetik; 1996 – 2000 İstanbul Üniversitesi İstanbul Tıp Fakültesi Ortopedi ve Travmatoloji Anabilim Dalı Araştırma Görevlisi, 2001 – 2002 Özel Avrasya Hastanesi, İstanbul Uzman Hekim, 2002 – 2007 Kırıkkale Üniversitesi Tıp Fakültesi Ortopedi ve Travmatoloji Anabilim Dalı Öğretim Üyesi Yardımcı Doçent, 2002 – 2003 Bingöl SSK Hastanesi, 2002 – 2003 Diyarbakır 600 yataklı Asker Hastanesi, 2008 – 2011 Kırıkkale Üniversitesi Tıp Fakültesi Ortopedi ve Travmatoloji Anabilim Dalı Öğretim Üyesi Doçent ve 2011 yılından beri Acıbadem Sağlık Grubu’nda Ortopedi ve Travmatoloji Profesörü olarak görev yapmaktadır. Dr.Çetik evli ve 2 çocuk babasıdır.