دەرچوونى شان
دەرچوونى شان یەكێكە لە دەرچوونە باوەكان. هۆى سەرەكى دەرچوونى شان بریتیە لە تراوما. دەرچوونى شانى تراوماتیك بەپێى جۆرى دەرچوونەكە بۆ پێشەوە یان دواوە دابەشدەبێتە سەر 2 بەش. 96% دەرچوونى شان بریتیە لە دەرچوون بۆ لاى پێشەوە.
یەكەم دەرچوونى شان لە تەمەنى گەنجێتیدا بەدیدەكرێ. لەكاتى بینینى دەرچوونى شانى نەخۆش بۆ ەكەمجار پێویست بە نەشتەرگەرى ناكات. دواى خستنەوە شوێنى خۆى و بەستانەوەى و بۆ چاكبوونەوە پێویستە هەڵواسەرى قۆڵ بەكاربهێنرێ بۆ ماوەى سێ هەفتە. بەڵام ئەم جیاوەزە لە وەرزشواناندا. هەموو وەرزشوانێك دەیەوێ بەزووترین كات بگەڕێتەوە بۆ وەرزش. بۆ ئەم مەبەستەش لەوانەیە نەشتەرگەرى باشترین بژاردە بێ.
ئەگەر تەمەنى ئەو كەسەى كە شانى دەرچووە لە 20 ساڵ كەمتر بێ ئەوا ئەگەرى سەرهەڵدانەوەى ئەم كێشەیە 90%ە. بەڵام ئەگەر دەرچوونى شان بۆ یەكەم جار لەدواى تەمەنى 40 ساڵیەوە بێ ئەوا دووبارە ڕوبەڕوبونەوەى ئەم كێشەیە كەم دەبێتەوە بۆ ڕێژەى 10%.
دواى تراوما كە دەرچوونى شان ڕوویدا ئەوەى كە ئەو بەشەى شان لەشوێنى خۆى ڕادەگرێ كە پێى دەوترێ كەپسول ئەوە دەدڕێ. سەرى شان لەم شوێنە دڕاوەوە دەخزێتە دەرەوە. ئەمە ناودەنرێ “بانكارتلێزیۆنو”. لەگەڵ دەرچوونى شان لەوانیە بەشەكانى تریش زیانیان بەركەوێ. بۆ چاككردنەوەى هەموو ئەم زیانانە بەشێوەى داخراوى ئارترۆسكۆپیك چارەسەر دەكرێ. لەهەندێ حاڵەتى تایبەتدا لەوانەیە نەشتەرگەری كراوە پێویست بێ.
لە دووبارە بوونەوەى حاڵەتى دەرچوونى شان هەندێ جار بەهۆى فراوانى كەپسول ئەگەر دڕانیش نەبێ ئەوا پاشكۆكە لەوانەیە دەرچێ. لەم جۆرە حاڵەتانە پێویستە بە ڕێگاكانىچارەسەرى سروشتى هەوڵبدرێ دەوروبەرى شان بەهێزبكرێ.
ئەو ئێم ئاڕ ئایە ستانداردەى كە گیراوە لەماوەى زوو و ئەوەى كە گیراوە لەدواى دەرچوونى شان ئەو پێكهاتانەى كە زامداربووینە دەبینرێن. بەڵام لەحاڵەتى دووبارەبوونەوەى دەرچوون هەندێ جار پێویستە ئارترۆ ئێم ئاڕ ئاى پێویست بكات كە بریتیە لە پێدانى دەرمان بۆ ناوەوەى پێكهاتەكان.
دەرچوونى شان بەزۆرى بەستراوەتەوە بە لێزیۆنى بانكارت. ئەم بە ئارترۆسكۆپیك (نەشتەرگەرى داخراو) چاك دەكرێتەوە. دواى نەشتەرگەریەكە بۆ چاكبوونەوەى ئەو بەشانەى كە چاندراون لە قۆڵ بۆ ماوەى 6 هەفتە بە هەڵواسەرى قۆڵ دەبەترێتەوە. دواى شەش هەفتە هەڵواسەرەكە لێدەكرێتەوە و دەست دەكرێ بە چارەسەرى سروشتى. ئەم ماوەیە لەوانەیە بگات بە 8 مانگ لەو وەرزشوانانەى كە قۆڵیان بەكاردێنن