
Kalça protezi
پڕۆتێزى سمت چیە؟ بریتیە لە پڕۆسەى تێكچوونى پێكهاتەى سمت بەهۆكارى جیاوازەوە و دانانى دروستكراوى مێتاڵ…
پڕۆتێزى ئەژنۆ چیە؟
تێكچونى پێكهاتەى ئەژنۆ بەهۆكارى جیاواز، پڕۆسەى دانانى پارچەى دروستكراوى مێتالى لەجیاتى پێكهاتەكە.
بۆ پێكهاتەى ئەژنۆ تێكدەچێ؟
لە گەنجاندا:
لەتەمەنى گەورەتردا:
كە دەبێ پڕۆتێزى ئەژنۆ دابندرێ؟
بەگشتى 2 هۆكارى گرینگ هەیە بۆ دانانى پڕۆتێزى ئەژنۆ لەكاتى ڕەقبوون.
بۆ ئەوەى مەوداى ڕۆشتنى نەخۆش زیادبكرێ و پێویستى بە بەكارهێنانى ئازارشكێن نەبێ ئەوا وا چاكە پڕۆتێزى بۆ دابنرێ.
ئایا پڕۆتێزى ئەژنۆ بۆ كێ ئەنجامنادرێ؟
ئایا ئاڵتارناتیڤى پڕۆتێزى ئەژنۆ هەیە؟
ئەو نەخۆشانەى كە پێكهاتەى ئەژنۆیان تێكچووە و كێشەیان هەیە لەكاتى ڕۆیشتن و ئازارى زۆریان هەیە ئەوا دەتوانن جگە لە پڕۆتێز نەشتەرگەرى سڕكردنى پێكهاتە ئەنجامبدەن. نەشتەرگەرى سڕكردنى پێكهاتە پێشنیاركراوە بۆ ئەو كەسانەى كارى قورس دەكەن.
ڤیسكۆسەپلیمێنتاسیۆن (تێكردنى تێكەڵە بۆ پێكهاتە): ئەو دەرزیەى كە بەكاردێ بۆ ناو پێكهاتەى ئەژنۆ ئەوە ئەڵتەرناتیڤ نیە، تەنها بۆ ئەوەیە كاتێكى زیاتر بدرێ بە نەخۆش تاوەكو پڕۆتێزەكەى بۆ دادەنرێ.
گلیكۆزامین و تیپ 2 كۆلاژێن: سوودى تاخیركردنى لەناوچونى كڕكڕاگە و چاككردنەوەى هەندێ زیانى هەیە. بەڵام بۆ ڕەقبوونى ڕۆن تەنها نەشتەرگەرى پڕۆتێز دوادەخرێ. ناتوانێ نەخۆش لەنەشتەرگەرى بپارێزێ.
چارەسەرى سروشتى: جگە لەوەى كە ماسولكەكانى دەوروبەرى ئەژنۆ بەهێز دەكا و بەشێوەیەكى كاتى ئازار ناهێڵێ، ڕەقبوون ناوەستێنێ، نەخۆش لەنەشتەرگەرى ناپارێزێ، تەنها ئەتوانێ كاتی زیاتر بەدەست بێنێ بۆ نەخۆش.
بەكارهێنانى بەستەرى ئەژنۆ یان پئاشكۆى پێلاو: كەمكردنەوەى ئەو كێشەى دەكەوێتە سەر ئەژنۆ ئازار كەمدەكاتەوە، بەڵام ڕەقبوون ناوەستێنێ و تەنها كات درێژدەكاتەوە.
پاككردنەوەى پێكهاتەى ئارترۆسكۆپیك: ڕێگا لە ڕەقبوون ناگرێ، تەنها خاوێنكردنەوەیە لەناو پێكهاتە و بوونى ئازار بۆ ماوەیەك كەم دەكاتەوە بۆ زیادكردنى كات بۆ كەسەكە.
ئۆستیۆمیلەر تیبیالى بەرز: بوونى ڕەقبوون لەلایەنى دیفۆرمیتەوە پێشنیار دەكرێ بۆ نەخۆشەكانى تەمەنى نێوان 50-60 ساڵ. لەوانەیە ئازار كەمبكرێتەوە بە بڕینى ئێسك و جەخت خستنە سەر پێكهاتەى تەندروست. بەڵام بۆ نەشتەرگەرى پێویستە ڕەچاوى هەندێ شت برێ. ناتوانرێ ئەمە لەسەر هەموو نەخۆشێك جێبەجێبكرێ.
جۆرەكانى پڕۆتێز چین؟
پڕۆتێزەكانى ئەژنۆ بەگشتى دابەشدەبێت بۆ پڕۆتێزەكانى ئەژنۆى گشتى و پڕۆتێزەكانى ئەژنۆ یونیكۆندیللار. پڕۆتێزى ئەژنۆى گشتى لە ناوە و لە دەرەوەش شێ,ەكەى دەگۆردرێ. پڕۆتێزەكانى ئەژنۆى گشتى 2 جۆرە بە گشتى. بڕیار دان لەسەر بەكارهێنانى جۆرى پڕۆتێزەكە دەوێتە دەست نەشتەركارى ئۆڕتۆپێدى.
پڕۆتێزى ئەژنۆ یونیكۆندیللار تەنها ناوەوە یان دەرەوەى پێكهاتە دەگۆڕێ. ئامانج لەم پڕۆتێزە بریتیە لە زیادكردنى كات بۆ نەخۆشەكە تاوەكو پڕۆتێزى ئەژنۆى گشتى بۆ دادەنرێ. بۆ بەكارهێنانى پڕۆتێزى ئەژنۆ یونیكۆندیللار مەرجى قورس هەیە. (كەسى نەخۆش گەنجبێ و كێشى لە 85 كیلۆ كەمتربێ و تەنها یەك پێكهاتەى تێكچووبێ). نەخۆش بەگوێرەى ئەم مەرجانە زۆر كەمە.
چ جۆرە پڕۆسەیەكە نەشتەرگەریەكە؟
هەموو جۆرە نەخۆشێك پێویستە بپشكنرێ لە سەریەوە تا پێكانى پێش نەشتەرگەریە بۆ دڵنیابووون لەوەى كە هیچ كێشەیەكى نیە. بۆیە پێش ئەنجامدانى نەشتەرگەرى پشكنینى خوێن و پاشەڕۆ بۆ نەخۆشەكانمان دەكەین و ئینجا ئامادەیان دەكەین بۆ نەشتەرگەرى. ئەو نەخۆشانەى كە دەرمانى خوێن زۆركردن بەكاردێنن ئەوا دەرمانەكایەن دەگۆڕدرێ لەماوەى 5 تا 10 ڕۆژ پێش نەشتەرگەریەكە بۆ ئەو دەرمانانەى كە كاریگەریان كەمترەر (ئەو دەرمانەى كە مۆلیكۆلى كەمە و هیپارینى زۆرە). دواى نەشتەرگەریەكە بەچەند ڕۆژێك دواى نەمانى مەترسى خوێن بەربوون ئەوا نەخۆشەكە ئەتوانێ بگەڕێـەوە بۆ چارەسەرە ڕۆتینەكانى. ئەو نەشتەرگەریانەى كە خوێن لێڕۆیشتنیان تێدا بەدی دەكرێ ئەوا لەوانەیە گواستنەوەى خوێن بۆ نەخۆش پێویستبكات. نەشتەرگەرى پڕۆتێز پێویستە لەشوێنى تایبەتى بكرێت و سیستەمى تایبەتى هەواگۆڕكێى تێدابێ.شوێنى نەشتەرگەرى ستاندارد گونجاونێە بۆ ئەنجامدانى نەشتەرگەرى پڕۆتێز .
نەخۆشە دواى 12 كاتژمێر هەڵدەستێنرێتەوە سەر پێ.
چ جۆرە كێشەیەك دروست دەبێ لەكات و لەدواى نەشتەرگەرى؟
لەكاتى ئەنجامدانى نەشتەرگەرى پڕۆتێزى ئەژنۆ برینداربوونى دەمار، شكانى ئێسك و كێشەى ترى هاوشێوە دێتە ڕێگا. دواى نەشتەرگەریش لەوانەیە كێشە زوو یان تاخیر دروستبێ.
كێشەى زوو: باوترین كێشە، ڤێن تڕۆمبۆزى قوڵ.
كێشەى درەنگ: ئازار و زوو فراوانبوونى پڕۆتێز. بۆ كەمكردنەوەى ئەم كێشانە ئەتوانرێ ئیحتیاتى پێشوەخت وەربگیرێ بەڵام ناتوانرێ كێەكان نەهیڵدرێ.
تەمەنى پڕۆتێزى ئەژنۆى گشتى لەنێوان 15 بۆ 20 ساڵە. بەڵام پڕۆتێزى وا هەیە كە دەمینێتەوە تا 25 ساڵ. تەمەنى پڕۆتێز بەستراوەتەوە بە تەكنیكى نەشتەرگەرى، جۆرى پڕۆتێزى بەكارهاتوو، ئاكتیڤیتى نەخۆش، جۆرى ئێسك و كێشى نەخۆش.
چ بكرێ بۆ خۆپاراستن لە كێشەكانى دواى نەشتەرگەرى پڕۆتێز؟
ئەو نەخۆشەى كە پڕۆتێز لە لاشەیدا هەیە،بەدرێژژاى تەمەنى موعەرەزە بۆ ڕووبەروبوونەوەى كێشەى تەشەنەكردنى نەخۆشى. ئەو نەخۆشانەى كە پڕۆتێزیان بۆ داراوە پێویستە پێش هەموو جۆرە نەشتەرگەریەك ئەنتیبایۆتیكى پارێزەر بەكاربهێنن.