
Tietze Sendromu
Tietze Sendromu Nedir? Tietze sendromu, iyi huylu, kendi kendini sınırlayan bir eklem hastalığıdır.,En sık sternokostal…
پڕۆتێزى سمت چیە؟
بریتیە لە پڕۆسەى تێكچوونى پێكهاتەى سمت بەهۆكارى جیاوازەوە و دانانى دروستكراوى مێتاڵ یان مێتاڵى سیرامیك بۆ سمت.
لە گەنجەكاندا:
لە تەمەنى گەورەتر:
پڕۆتێزى سمت كەى ئەنجامبدرێ؟
ئەوەى كە پەیوەندى هەیە بە زیانى پاشكۆ2 هۆكارى گرینگ هەیە بۆ ئەنجامدانى پڕۆتێزى سمت.
ئەو پڕۆتێزەى كە پەیوەندى بە شكانى سمتەوە هەیە دەبێ بە زووترین كات ئەنجامبدرێ. بۆ ئەوەى نەخۆش بەزووترینكات هەڵسێتەوە سەر پێ و ژیانى ڕزگاربێ ئەوا ئەمە باشترین ڕێگایە. ئەمەش ئەتوانرێ بەدەستبهێنرێ بە ئەنجادانى پڕۆتێزى سمت.
ئایا پڕۆتێزى سمت بۆ كێ ئەنجامنادرێ؟
ئایا ئاڵتارناتیڤى پڕۆتێزى سمت هەیە؟
ئەو نەخۆشانەى كە پێكهاتەى سمتیان تێكچووە و كێشەیان هەیە لەكاتى ڕۆیشتن و ئازارى زۆریان هەیە ئەوادەتوانن جگە لە پڕۆتێز نەشتەرگەرى سڕكردنى پێكهاتە ئەنجامبدەن. نەشتەرگەرى سڕكردنى پێكهاتە پێشنیاركراوە بۆ ئەو كەسانەى كارى قورس دەكەن. بەڵام ئەگەر هەردوو لاى سمتى گرفتى بۆ دروست بووبێ ئەوا ئەنجامدانى كارى سڕكردن بۆ هەردوولا گرفتدارە. لە ڕۆژگارى هەمڕۆدا سڕكردنى سمت تا دێ كەمدەبێتەوە بەهۆى سنوورداركردنى جووڵەوە لەلایەن ئەم جۆرە نەشتەرگەریەوە.
چ جۆرە پڕۆسەیەكە نەشتەرگەریەكە؟
هەموو جۆرە نەخۆشێك پێویستە بپشكنرێ لە سەریەوە تا پێكانى پێش نەشتەرگەریە بۆ دڵنیابووون لەوەى كە هیچ كێشەیەكى نیە. بۆیە پێش ئەنجامدانى نەشتەرگەرى پشكنینى خوێن و پاشەڕۆ بۆ نەخۆشەكانمان دەكەین و ئینجا ئامادەیان دەكەین بۆ نەشتەرگەرى. ئەو نەخۆشانەى كە دەرمانى خوێن زۆركردن بەكاردێنن ئەوا دەرمانەكایەن دەگۆڕدرێ لەماوەى 5 تا 10 ڕۆژ پێش نەشتەرگەریەكە بۆ ئەو دەرمانانەى كە كاریگەریان كەمترەر (ئەو دەرمانەى كە مۆلیكۆلى كەمە و هیپارینى زۆرە). دواى نەشتەرگەریەكە بەچەند ڕۆژێك دواى نەمانى مەترسى خوێن بەربوون ئەوا نەخۆشەكە ئەتوانێ بگەڕێـەوە بۆ چارەسەرە ڕۆتینەكانى. ئەو نەشتەرگەریانەى كە خوێن لێڕۆیشتنیان تێدا بەدی دەكرێ ئەوا لەوانەیە گواستنەوەى خوێن بۆ نەخۆش پێویستبكات.
نەخۆشە دواى 12 كاتژمێر هەڵدەستێنرێتەوە سەر پێ.
نەخۆش لەماوەى مانەوەى لە نەخۆشخانە دەڕوێنرێ لەماوەى 2-3 كاتژمێر. ئەم كارە باشترینە بۆ بەرەنگاربوونەوەى هاتنە كایەى ڤێن تڕۆمبۆزۆنى قوڵ. هەروەها نەخۆشەكە دەرزى مۆلیكۆلى كەم و هیپارینى زۆرى لەژێر پێست لێدەدرێ. پاش دەرچوون لە نەخۆشخانە دەرزى دەگۆڕدرێ بۆ حەب. داواى لێدەكرێ حەبى زۆركردنى خوێن بەكاربهێنێ بۆ ماوەى 30 ڕۆژ.
چ جۆرە كێشەیەك دروست دەبێ لەكات و لەدواى نەشتەرگەرى؟
لەكاتى ئەنجامدانى نەشتەرگەرى پڕۆتێزى سمت خوێن بەربوون – شكانى ئێسك، زوو ووشكبوونەوەى چیمەنتۆ، برینداربوونى دەمار و كێشەى ترى هاوشێوە دێتە ڕێگا. دواى نەشتەرگەریش لەوانەیە كێشە زوو یان تاخیر دروستبێ.
كێشەى زوو: باوترین كێشە، ڤێن تڕۆمبۆزى قوڵ، گرفتى دەرچوونى پڕۆتێز لەشوێنى خۆى هەیە.
كێشەى درەنگ: زوو فراوانبوونى پڕۆتێز. بۆ كەمكردنەوەى ئەم كێشانە ئەتوانرێ ئیحتیاتى پێشوەخت وەربگیرێ بەڵام ناتوانرێ كێەكان نەهیڵدرێ.
تەمەنى پڕۆتێز بەگشتى لەنێوان 15 بۆ 20 ساڵە. بەڵام پڕۆتێزى وا هەیە كە دەمینێتەوە تا 25 ساڵ. تەمەنى پڕۆتێز بەستراوەتەوە بە تەكنیكى نەشتەرگەرى، جۆرى پڕۆتێزى بەكارهاتوو، ئاكتیڤیتى نەخۆش، جۆرى ئێسك و كێشى نەخۆش.