ئایا دڕانى كڕكڕاگە پێویستى بە نەشتەرگەرى هیە؟
  • ئایا ئەو كڕكڕاگە دڕاوەى كە بڕیارى نەشتەرگەرى بۆ دراوە ئەوا دەبێ بەزوویى ئەنجامبدرێ؟

ئەو پێكهاتانەى ناو كڕكڕاگەى ئەژنۆ: پارێزەرى پێكهاتە، بوونە هۆى هاوسەنگى و پێدانى خۆراكى كڕكڕاگەى پێكهاتە چەندین فۆنكسیۆنى تر بۆ ماوەى نیو مانگ. دڕانى كڕكڕاگە بەشێوەى جیاوەزەوە دێتە بوون. لە نەخۆشە گەنجەكاندا بەزۆرى بەهۆى زەختكردن و تراوماى وەرزشیەوە دێتە كایەوە و لەسەرووى تەمەن مامناوەندەوە بەهۆى كەمى ئاوى ناو پێكهاتەكانەوە دێتە كایەوە. دڕانى كڕكڕاگە هەر نەخۆشیەكى وەرزشى نیە هەروەكو زانراوە. ئەم نەخۆشیە زیاتر باوە لە كەسانى تەمەن مامناوەندەوە.

لەڕۆژگارى ئەمڕۆدا بەهۆى ئاسانى دەست گەیشتن بە تیشكى ئێم ئار، تەقریبەن ئەم تیشكە بۆ هەموو كەسێك دەگیرێ كە ئازارى ئەژنۆى هەبێ، ئەگەر باس لە دڕانى كڕكڕاگە بكرێ لە ڕاپۆرتى تیشكى ئێم ئارەكە ئەوە ئەنجامدانى نەشتەرگەرى وەك ڕاستیەك سەیردەكرێ. واچاكە ئەوە لەبیر نەكرێ كە هۆكاریتر هەن بۆ ئازارى ئەژنۆ جگە لە دڕانى كڕكڕاگە. ئەگەر دڕانى كڕكڕاگە لە ڕاپۆرتى تیشكى ئێم ئارەكە بەدیكرا ئەوە مەرج نیە كە ئەمە هۆى ئازارى ئەژنۆى بێ. ئەو نەخۆشەى كە سەردانى بەشى ئۆڕتۆپێدى دەكات بەهۆى ئازارى ئەژنۆوە پێویستە پشكنینى ووردى ئەژنۆى بۆ بكرێ.

كاتێك كە بڕیاردەدرێ لەسەر چارەسەركردنى دڕانى كڕكڕاگە ئەوا چارەسەرەكە بە نەشتەرگەرى دەبێت. دڕانى كڕكڕاگە بە دەرمان چارەسەر ناكرێت.Meniscuses _1

چۆن چارەسەرێك پەیڕەو دەكرێ لە دڕانى كڕكڕاگە؟

لە دڕانى كڕكڕاگە نەشتەرگەرى ئارترۆسكۆپیك پەیڕەو دەكرێ بۆ چارەسەر. بەبێ كردنەوەى پێكهاتەكان و بە بەنجكردن لە هۆڵى نەشتەرگەرى بەهۆى بۆڕى كامێراو دەڕۆنە ناو پێكهاتەكە، لەڕێگاى شاشەوە و بینینى ناوەوەى پێكهاتەكە نەشتەرگەرى داخراو ئەنجامدەدەرێ. نەخۆشەكە دواى مانەوە بۆ یەكشەو لە نەخۆشخانە دەردەچچێ.

ئایا دڕانى كڕكڕاگەى كێ ئەبێ بەزوویى چارەسەربكرێ؟

دڕانى كڕكڕاگە ئەبێ بەزوویى چارەسەربكرێ لەكەسانى گەنج و وەرزشواناندا. كڕكڕاگەكان پێكهاتەى زۆر گرینگن بۆ ئەژنۆكان. دوورینەوەى هەندێ كڕكڕاگە جڕاوى نوێ ئەگەرى چاكبوونەوە هەیە، بەڵام لە دڕانى كڕۆنیكى ئەگەرى چاكبوونەوە كەمە. لەبەر ئەم هۆیە بەشى دڕاو دەردەهێنرێ. بەتایبەتى لە نەخۆشە گەنجەكاندا ئەگەر دڕانى كڕكڕاگە تا ماوەكى زۆر چارەسەر نەكرێ سەرەڕاى دروستكردنى ئازار، بەهۆى دروستبوونى زبرى لەسەر پێكهاتەكە، كڕكڕاگەى پێكهاتە زیانى پێدەگات. بەڵام لە كەسانى تەمەن سەروو مام ناوەندەوە بەهۆى تەمەنەوە كڕكڕاگە لەكاركاوتووە و ئەگەر گلەیى ئازار و قفڵبوون بەهۆى دڕانەكەوە نەبوو  ئەوا پێویست بە ئەنجامدانى نەشتەرگەرى ناكات تەنها لەبەر ئەوەى كە وا نووسراوە لە ڕاپۆرتى تیشكى ئێم ئارەكە.Meniscuses _2

هەموو ئازارێكى ئەژنۆ دڕانى كڕكڕاگەیە؟

بە پشتبەستن بەوەى كە لە ڕاپۆرتى تیشكى ئێم ئارەكە نووسراوە كە دڕانى كڕكڕاگە هەیە و بڕیاردان لەسەر نەشتەرگەرى بەو هۆیەوە لەوانەیە ببێتە مایەى هەندێ كێشەى زۆر نەخوازراو. لەڕووى پزیشكیەوە ئەو شتەى كە پێى دەوترێ “كۆندرۆمالازى پاتێلا” و بەتوركى نەخۆشى “نەرمبوونەوەى ككرداگەى قەپاغى ئەژنۆ”، ئەوە بینراو نزیكەى لەهەموو نەخۆشێكى كڕۆنیكى دڕانى كڕكڕاگە. بەهۆى دڕانى كڕكڕاگەوە ئەو نەخۆشەى كە ئەو قاچەى كەمتر بەكاردەهێنێ و ئەمەش دەبێتە هۆى لاوازبوونى ئادیلى ئەو قاچە. لە ئەنجامە ئەمەش قەپاغى ئەژنۆ زیاد لەڕادە لێك دەخشێ و دواى ماوەیەكیش نەخۆشى نەرمبوونى كڕكڕاگە سەرهەڵدەدا.  ئەم جۆرە نەخۆشانە دەبێ بەزووى نەشتەرگەریان بۆ ئەنجامبدرێ بەهۆى بوونى دڕانى كڕكڕاگەوە و زیادبوونى لاوازى ئادیل و ئەمەش دەبێتە هۆى زیادببونى ئازار لەدواى نەشتەرگەریەكە. بۆ نەهێشتنى ئەم ئازارە لەوانەیە نەخۆش پێویستى بە چارەسەرى سروشتى هەبێت Meniscuses _3بۆ ماوەیەكى زۆر.بەم هۆیەوە پێویستە ئەو نەخۆشەى سەردانى بنكەى تەندروستى  دەكا پێویستە پشكنینى ووردى بۆ ئەنجامبدرێ، و زۆر گرینگە بزانرێ كە ئایا هۆكاری ئازەرەكان دڕانى كڕكڕاگەیە یاننەرمبوونەوەى كڕكڕاگەى قەپاغى ئەژنۆیە. ئێمە پێش ئەنجامدانى نەشتەرگەرى دڕانى كڕكڕاگە بۆ نەخۆشەكانمان، ئەگەر لاوازبوونى ئادیل بەهۆى نەرمبوونەوەى كڕكڕاگە هەبێ ئەوا بەدڵنیاییەوە بەلایەنى كەمەوە ماوەى 20 ڕۆژ وەرزشى بەهێزكردنى ماسوولكە ئەنجامدەدەین بۆ نەخۆشەكە. ئەو نەخۆشانەى كە ئازاریان نامێنێ بەهۆى وەرزشەوە ئەوا دووبارە پشكنینى بۆ ئەنجامدەدەینەوە بۆ دڵنیابوون لەوەى بزانین ئایا نەخۆشەكە پێویستى بە نەشتەرگەریە یان نا.

Written by Prof. Dr. Özgür ÇETİK

1973 yılında Giresun’da doğan Prof. Dr. Özgür ÇETİK, Eğitimini 1995 İstanbul Üniversitesi İstanbul Tıp Fakültesi, 2000 İstanbul Üniversitesi İstanbul Tıp Fakültesi Ortopedi ve Travmatoloji ve 2007 Ege Üniversitesi Tıp Fakültesi doçentliğini tamamlayarak , 2013 Acıbadem Üniversitesi Tıp Fakültesi’nde profesör unvanı almıştır. Dr.Çetik; 1996 – 2000 İstanbul Üniversitesi İstanbul Tıp Fakültesi Ortopedi ve Travmatoloji Anabilim Dalı Araştırma Görevlisi, 2001 – 2002 Özel Avrasya Hastanesi, İstanbul Uzman Hekim, 2002 – 2007 Kırıkkale Üniversitesi Tıp Fakültesi Ortopedi ve Travmatoloji Anabilim Dalı Öğretim Üyesi Yardımcı Doçent, 2002 – 2003 Bingöl SSK Hastanesi, 2002 – 2003 Diyarbakır 600 yataklı Asker Hastanesi, 2008 – 2011 Kırıkkale Üniversitesi Tıp Fakültesi Ortopedi ve Travmatoloji Anabilim Dalı Öğretim Üyesi Doçent ve 2011 yılından beri Acıbadem Sağlık Grubu’nda Ortopedi ve Travmatoloji Profesörü olarak görev yapmaktadır. Dr.Çetik evli ve 2 çocuk babasıdır.